عیراقی

"فواد حسێن؛ عیراق بە چەند كاتژمێرێكی رۆلێكس بە كوەیت دەفرۆشێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"فواد حسێن؛ عیراق بە چەند كاتژمێرێكی رۆلێكس بە كوەیت دەفرۆشێت"
مەودا میدیا- كاروان رەسوڵ

پەرلەمانتارێكی شیعە بەتوندی هێرش دەكاتە سەر وەزیری دەرەوەی عیراق و رەخنەی ئەوەی لێدەگرێت كە بە تەنیا لەگەڵ شاندی دانووستانكاری كوەیت كۆبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە لە هەولێر و دهۆك حزبەكەی وەزیری دەرەوە، خۆپشاندەران سەركوت دەكات.

عالیە نوسێف، پەرلەمانتاری شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەڵامی عیماد باجەڵان، سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە كاتێك تۆمەتباری كردووە بەوەی دژی گەلی كوردە و رقیشی لێیانە و دەڵێت "لێدوانەكانی باجەڵان بەوەی وتوویەتی من دژی گەلی كورد و رقم لێیانە قسەی ئەو گەندەڵانەیە كە سەروەت و سامانی گەلی كورد دەبن و گەلەكەشیان دووچاری هەژاری كردووەتەوە بەبیانووی ئەوەی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی شیعە ئەوەشی وتووە "هەر كەسێك لە هەولێر و دهۆك بێتە سەرشەقام و داوای مافی خۆی بكات سەركوتیان دەكەن و بە زۆری هێز بێدەنگیان دەكەن"، ئەوەشی روونكردووەتەوە "من دژی كورد نیم، بەڵام دژی گەندەڵكارانم لەهەر كوێیەك بن".

عالیە نسێف سەبارەت بە وەزیری دەرەوەی عیراق دەڵێت "كارەساتی كارەساتەكانە وەزیری دەرەوە لەسەر هەمان رێچكەی هۆشیار زێبار دانراوە، چونكە خاكی عیراق و ئاو و سەروەت و سامانەكەی دەفرۆشێتە كوەیت بە چەند كاتژمێرێكی رۆلێكس و هەندێك دیاریی دیكە".

باسی لەوەشكردووە "كەسێك كراوەتە وەزیری دەرەوەی عیراق و سەبارەت بە كۆمەڵێك پرسی چارەنووسساز گفتوگۆ لەگەڵ كوەیت دەكات كە بڕوای بە عیراق نییە و هیچ پەیوەندییەك پێوەی نابەستێتەوە، بەڵكو دڵخۆش دەبێت بەوەی كاتێك دەبینێت عیراق جار لەدوای جار وێران دەبێت".

رۆژی 27ی تەمووز فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق بە تەنیا لەگەڵ شاندی دانووستانكاری كوەیت كۆبووە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە چارەسەركردنی چەند كێشەیەكی نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش كاردانەوەی خراپی بەدوای خۆیدا هێنا و رەخنەی ئەوەش لە وەزیری دەرەوە گیرا بۆچی شاندی دانووستانكاری عیراق بەشداریی ئەو كۆبوونەوە گرنگەی نەكردووە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان