جیهانی
بەچاودێری ئەمەریكا، وڵاتێكی عەرەبی و ئیسرائیل رێككەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و محەممەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا راگەیەندراوێكی بەناوی راگەیەندراوی هاوبەشی ئەمەریكا، دەوڵەتی ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو، بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە"ئەو رێككەوتنە دیپلۆماسییە مێژووییە ئاشتی لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش دەبات".
هەر لەراگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتوو "ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئیمارات سوودمەند دەبن لەم دەستكەوتە مێژووییەی ئەمڕۆ، بڕیاریشە شاندی هاوبەشی ئیسرائیل و ئیمارات لە هەفتەكانی داهاتوودا رێككەوتنی دوولایەنە واژۆبكەن لەسەر پرسەكانی وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ، پرسی ئەمنی، هێڵەكانی پەیوەندی، تەكنەلۆژیا، وزە، تەندروستی، كولتوور، ژینگە، كردنەوەی باڵیۆزخانە و پرسەكانی دیكە كە سوودی هەردوولای تێدایە".
بەپێی ئەو رێككەوتنە "لەسەر داوای سەرۆكی ئەمەریكا و بە پاڵپشتیی ئیمارات، ئیسرائیل راگەیاندنی دەسەڵاتی رەهای خۆی بەسەر ناوچەكانی فەڵەستیندا هەڵدەپەسێرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە محەممەد بن زاید لەپۆستێكدا لە توویتەری خۆی نووسیویەتی "لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ و ناتانیاهۆ، رێككەوتوون لەسەر وەستاندنی لكاندنی خاكی فەڵەستین بە ئیسرائیلەوە".
بن زاید ئاماژەی بەوەش كردووە "لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتوون لەسەر نەخشەرێگەیەك بۆ هەماهەنگیی هاوبەش و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیان".