جیهانی
ئەمەریكا تۆڕەكانی پشتیوانی دارایی حەماس و قاعیدە و داعش تێكدەشكێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
وەزارەتی دادی ئەمەریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هەڵمەتێكیان بۆ تێكشكاندنی باڵی سەربازی هەریەك لە بزووتنەوەی حەماس و رێكخراوی قاعیدە و داعش دەستپێكردووە.
وەزارەتی دادی ئەمەریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو"ملیاران دۆلار كە لە هەژماری ساختەدان لە وڵاتانی جیهان و ئەو رێكخراوانە بەكاریان هێناوە بۆ كڕینی چەك و چالاكییەكانیان، ئاشكراكراون و دەستیان بەسەردا دەگیرێت".
وەزارەتی دادی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوەشداوە"ئاشكرابوونی ئەو بڕە پارەیە بە گەورەترین پرۆسەی پارەداركردنی تیرۆر دادەنرێت لە جیهان".
ئاشكراكردنی ئەو پارە زۆرە، دوای ئەوە هات كە سكاڵایەك لە دادگای فیدراڵی ئەمەریكا لە واشنتۆن پێشكەش كراوە، لە سكاڵاكەدا ئاماژە بەوەكراوە پارەیەكی زۆر گوومانی لەسەرە كە رێكخراوە توندڕەوەكان بۆ كڕینی چەك و راهێنان و چالاكییەكانیان بەكاری دەهێنن".
لەلایەن خۆشیەوە، ئیدارەی ئەمەریكا رایگەیاندووە" ئەو پارەیە كە هێشتا بڕەكەی بەتەواوی دیارینەكراوە، لە 300 هەژماری بانكیدا هەڵگیراون، هەروەها چوار پێگەی ئەلیكترۆنیش ئاشكراكراون كە گروپە تیرۆریستیەكان لە ئەمەریكا بەكاریانهێناوە".