کوردستانی

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراقی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراقی دایەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بە عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، وەڵامی وەزارەتی دارایی عیراق دەداتەوە، رایدەگەیەنێت وەزارەتی دارایی عیراق هۆكار بووە بۆ ئەوەی نەگەینە چارەسەر، باس لەوەشدەكات حكومەتی عیراق نایەوێت كار بە دەستوور بكات.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە"وەزارەتی دارایی عیراق لە 16ی 4وە هیچ پارەیەكی بۆ هەرێم نەناردووە، هۆكاریش بووە بۆ ئەوەی نەگەینە چارەسەر،هەروەها وەزارەتی دارایی فیدراڵی نایەوێت كار بەدەستوور بكات و بە پێچەوانەی دەستور رێكارەكانی گرتووەتە بەر ".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە "كێشەكە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی گومرگەكانەوە نیە، هێندەی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە تێروانینی ناوەند و هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی دۆخی ئابوری هەرێم و وروژاندنی سۆزی فەرمانبەران بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا".

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت "داوا لە حكوومەتی عیراق دەكەین بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پاپەندی دەستوورە".

Qaiwan
Qaiwan