عیراقی
سەرۆك كۆمار لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیەنێت" سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو راگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت، داواشیكردووە كە هەرێم و بەغدا بە زوترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار بڵاویكردەوە "د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە نزیكەوە چاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو رێگەیەوە بەشە بودجە لە بودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو راگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و رەنگدانەوەی راستی گفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە روو كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بگەنە رێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عیراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردوویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە و دارایی حكومەتی فیدراڵ بكات، بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە رێگەی پەیرەوكردنی بنەمای شەفافیەت و پشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەكاری ناهێڵێتەوە".
بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار، ئاماژە بەوەدەكات "سەرۆك د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند زامنكردنی مووچەی هاووڵاتیانی عیراقی و لە نێویشیاندا هاووڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعی و نا یاسایی".
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە "سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاوونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لە رووی یاساییەوە رەت دەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر رۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا و داوای كرد كە بە زوترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە، سەرۆك بەرهەم هەروەها دووپاتیكردەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی".