جیهانی
ئێران هەڵوێستی لەسەر رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بە چاودێری ئەمەریكا راگەیاند، ئاماژە بەوەدەكات ئیمارات هەڵەیەكی ستراتیژی ئەنجامداوە، ئەوەش لەكاتێكدایە میسر و چەند وڵاتێكی عەرەبی پشتیوانی خۆیان بۆ رێككەوتنەكە راگەیاندووە.
حوسێن ئەمیر عەبدولئیلاهیان، یاریدەدەری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند"پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئیمارات و ئیسرائیل هەڵەیەكی ستراتیژییە، ئەو رێككەوتنە تاوانكارانەیە و خزمەت بەدرێژدان بە تاوانەكانی ئیسرائیل دەكات بەرامبەر فەلەستین".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا راگەیەندراوێكی بەناوی راگەیەندراوی هاوبەشی ئەمەریكا، دەوڵەتی ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو، بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە"ئەو رێككەوتنە دیپلۆماسییە مێژووییە ئاشتی لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێش دەبات".
هەر لەراگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتوو "ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئیمارات سوودمەند دەبن لەم دەستكەوتە مێژووییەی ئەمڕۆ، بڕیاریشە شاندی هاوبەشی ئیسرائیل و ئیمارات لە هەفتەكانی داهاتوودا رێككەوتنی دوولایەنە واژۆبكەن لەسەر پرسەكانی وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ، پرسی ئەمنی، هێڵەكانی پەیوەندی، تەكنەلۆژیا، وزە، تەندروستی، كولتوور، ژینگە، كردنەوەی باڵیۆزخانە و پرسەكانی دیكە كە سوودی هەردوولای تێدایە".
بەپێی ئەو رێككەوتنە "لەسەر داوای سەرۆكی ئەمەریكا و بە پاڵپشتیی ئیمارات، ئیسرائیل راگەیاندنی دەسەڵاتی رەهای خۆی بەسەر ناوچەكانی فەڵەستیندا هەڵدەپەسێرێت".