کوردستانی

بەڵگەی دیكە لەسەر یەك ملیار دۆلارە گیرخواردووەكەی لوبنان ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڵگەی دیكە لەسەر یەك ملیار دۆلارە گیرخواردووەكەی لوبنان ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت بەڵگەی دیكەی لەبەردەستە سەبارەت بە یەك ملیار دۆلارە گیرخواردووەكەی حكومەتی هەرێم لە لوبنان.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی "بەڕێزان دەستەی داواكاری گشتی، خێرا لیژنەی لێكۆڵینەوەتان دروست كرد و داوای بەڵگەتان لە من دەكرد بۆ ملیار دۆلارە گیرخواردووەكەی لوبنان، فەرموون ئەوە بەڵگەی دامەزراوە نیودەوڵەتیەكانە، ئەگەر بە بەڵگەی دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانیش بڕوا ناكەن بەڵگەی دیكە زۆرە بخرێتەڕوو".


دەقی نوسینەكە
ئەو كاتەی ئابڕوچونەكەم ئاشكراكرد

بەڕێز سەرۆكی حكومەت
بەڕێزان دەستەی داواكاری گشتی
خێرا لیژنەی لێكۆڵینەوەتان دروست كرد و داوای بەڵگەتان لە من دەكرد بۆ ملیار دۆلارە گیرخواردووەكەی لوبنان، فەرموون ئەوە بەڵگەی دامەزراوە نیودەوڵەتیەكانە، ئەگەر بە بەڵگەی دامەزراوە نێودەوڵەتیەكانیش قەناعەت ناكەن بەڵگەی دیكە زۆرە بخرێتەڕوو!!!
ئەگەر مەبەستان گەڕانەوەی ئەو پارەیە كە دڵنیام لە ئستادا زۆر پێوستان پیەتی..!!
فەرموون لیژنەكەی بەڕێزتان كاری جدی لەسەر بكەن بۆ گەڕانەوەی ( یەك ملیار دۆلارەكە)ی لوبنان، دەتوانن بەشێكی زۆر كێشەی مووچەی پێ چارەسەر بكەن و خۆتان لە ئیحراجی خەڵك و شەقام و موچەخۆرانیش رزگاربكەن ..!!!

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی سامانەسروشتیەكان
Qaiwan
Qaiwan