کوردستانی
فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان لە بادینان كردە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندێكی سەر بە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس تێیدا شەهیدبوون، ئەمڕۆش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان لە بادینان كردووەتە ئامانج و شەهید و بریندار هەیە.
تا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە كە ئایا ئەو دوو ئۆتۆمبێلە سەر بەوانن یاخود نا، بەڵام سوپای توركیا لەبارەی بۆردوومانەكەی شەوی رابردوو، رایگەیاند كە فڕۆكەكانیان ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، میدیاكانی پەكەكەش دەڵێن ئۆتۆمبێلەكە خەڵكی مەدەنی تێدا بووە.
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە "ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی ئەرەدنا-ی سەر بە شارەدێی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆك كردووەتە ئامانج".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لەو بۆردوومانەكەدا سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە".
جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەگوندی رەشانكێی سەر بە دهۆك، بە هەمان شێوە ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانجی بۆردوومانەكانیان و بەهۆیەوە چوار كەس شەهیدبوون، تا ئێستاش پەكەكە لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە.