جیهانی
ئێران رەتیدەكاتەوە هیچ كەشتیەكی لەلایەن ئەمەریكاوە دەستی بەسەرداگیرابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
باڵیۆزی ئێران لە فەنزوێلا رایگەیاند، چوار كەشتییە بەنزین هەڵگرەكەی ئاوەكانی فەنزوێلا هیچ پەیوەندییەكی بە وڵاتەكەیەوە نییە، دوای ئەوەی ئەمەریكا رایگەیاند چوار كەشتییان دەست بەسەردا گرتووە كە سوتەمەنییان پێبووە و بەرەو ئاوەكانی فەنزوێلا رۆشتوون.
حوجەتوڵا سوڵتانی، باڵیۆزی ئێران لە فەنزوێلا لە كاردانەوەی ئەو هەواڵانەی كە ئەمەریكا لە ئاوەكانی فەنزوێلا دەستی بەسەر چوار كەشتی ئێرانیی هەڵگری بەنزین دا گرتووە، تویتێكی بڵاوكردەوە.
حوجەتوڵا وتی"ئەو كەشتییانە ئێرانی نیین، نە پاپۆڕەكان ئێرانیین و نە خاوەنەكەیان ئێرانە و نە ئاڵای سەر ئەو پاپۆڕانە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە".
باڵیۆزی ئێران لە فەنزوێلا، ئەو هەواڵەی ئەمەریكاشی بە شەڕێكی دیكەی دەروونی ئەو وڵاتە بەرانبەر وڵاتەكەی ناوبرد".