کوردستانی

سبەینێ ئەم شوێنە دادەخرێت، شارەوانی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ ئەم شوێنە دادەخرێت، شارەوانی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ وە بۆماوەی چەند كاتژمێرێك تونێلی پێشڕەو بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك بڵاویكردەوە "لەسبەینێ شەممە (15/5/2020) تونێلی پێشرەو بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لە  كاتژمێر ( 9 ی بەیانی بۆ 12)ی نیوەڕۆ دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سیتەك، ئاماژەی بەوەشكردووە، داخستنەكە بەمەبەستی چاككردنی چاڵەكانی شەقامی ناو تونێلی پێشڕەو و دەرەوەی تونێلەكە و پاككردنەوەیەتی، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ بەكاربهێنن.

Qaiwan
Qaiwan