جیهانی

نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵوێستی خۆی لەبارەی رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان پشتیوانی خۆی بۆ رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو رێككەوتنە هەنگاوێكە بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە. 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، رایگەیاند "پێشوازی لە راگەیەنراوی هاوبەشی هەرسێ لایەنی ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئیمارات دەكات و هیواخوازە ئەو رێككەوتنە بەئاراستەی كۆتایهێنان بێت بەكێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین".

گۆتێرێز، "هیواشی خواست سەركردەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین لەچوارچێوەی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكاندا كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان بهێنن، وتیشی پێشتر ئەوان داواییانكردووە، ئیسرائیل پرۆژەی داگیركاری و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەبەرەی رۆژئاوا رابگرێت".

ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی بۆ یەكەمجار رێككەوتنێكی ئاشتیانەیان واژۆ كردو وەك بەشێكیش لەو رێككەوتنە، ئیسرائیل رایگەیاند بەشێوەیەكی كاتی پرۆژەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە بەرەی رۆژئاوا رادەگرێت. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان