کوردستانی

لەم شارە خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارە خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی و بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك خۆپیشاندانی بەشێك لە هاوڵاتیانی قەزای رانیە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر خراپی ژیان و گوزەرانیان دەستیپێكردەوە.

هاوڵاتیانی سنورەكە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر خراپی ژیان و گوزەرانیان بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك دەستیان بە گردبونەوە كردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانی سنورەكەش لە ئاسایش، بەرگری فریاكەوتن و پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

داواكاری سەرەكی بەشداربووانی گردبونەوەكە رەخساندنی هەلی كار، باشتركردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان، دابینكردنی هەرچی زووتری مووچە و باشتركردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنورەكەیە .

12ی ئابی 2020 بەشێك لە هاوڵاتیانی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر خراپی دۆخی ژیانیان گردبونەوە و داوایانكرد هەرچی زوە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی قووتی  موچەخۆران چارەسەربكرێن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب