کوردستانی

لێدوانی فەرمی حكومەتی هەرێم لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی فەرمی حكومەتی هەرێم لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات "لەم هەفتەیەدا 320 ملیارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم، ئاماژە بەوەشدەكات ئەمە سەركەوتنێكی كاتییە و پێویستمان بەوەیە بەردەوامی بدەین بە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا".

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیارە لەم هەفتەیە حكومەتی عیراق 320 ملیار دینار وەكو پشكی هەرێم یاخود وەكو شایستەی دارایی هەرێم بنێرێت بۆ كوردستان، ئەوەش لەدەرئەنجامی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و پەیوەندییەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هەروەها هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان".

سەمیر هەورامی، وتیشی" ئەمە سەركەوتنێكی كاتییە، ئێمە پێویستمان بەوەیە لەگەڵ حكومەتی عیراقی بەردەوامی بدەین بە گفتوگۆكان لەبەرئەوەی ئەوەی  بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادەبكات، پێویستە وەكو حكومەتی هەرێم هەوڵەكانمان چڕبكەینەوە، وەفدەكەی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە سەردانەكانی بۆ بەغدا بەردەوام بێت و گفتوگۆكانی درێژەپێبدات بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بچەسپێندرێت".

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، ئەوەشی خستەڕوو"جارێ دیار نییە وەفدەكەی هەرێم كەی دەچێتەوە بەغدا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد