کوردستانی
چوار ریستۆرانت لە سلێمانی دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستی، لیژنەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی چوار ریستۆرانت لە سلێمانی دادەخات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "لەكاتی سەردانمان بۆ ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەكان، دەركەوتووە ریستۆرانتەكانی (ئەنغام بەغداد، سەحاب، داڵاس و دارستان) لە شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا نابن".
لیژنەكانی قائیمقامیەت ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی رێنماییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، پێویستە ئەو شوێنانەی بەمەرجی پابەندبوون كراونەتەوە، سەرجەم مەرجەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی لە شوێنەكەیاندا جێبەجی بكەن، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەكانەوە دادەخرێن".
وەك لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاماژەی پێكردووە "هەرچوار رێستۆرانتەكە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە".

بیروڕا