کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ  لە گەڕەکی گازینوی قەزای کەلار ئۆتۆمبیلێک لە نزیک بینای کۆنی ئاسایشی گەرمیان کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە شۆستەی رێگاکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گازینوی قەزای کەلار روویداوە و ئوتومبێلەکەش لە جۆری توێتا هایلوکس بووە کە بە ئاڕاستەی بازاڕ بۆ گەڕەکی بەردەسوور روشتووە، لە نزیک بینای کۆنی ئاسایشی گەرمیان کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بەشۆستەی رێگاکەدا".

ئاماژە بەوەشکراوە  "لە دوای رووداوەکە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan