کوردستانی

وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دا
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی 48 ملیۆن و 850 هەزار دیناری مانگانە وەک پێشینە بۆ 128 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان دابیندەکات.

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16-8-2020 دەرچووە و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی واژی لەسەر کردووە لە نووسراوەکەدا هاتووە، پارەکە بە شێوەی نەقدی و راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی گەرمیان خەرج دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan