کوردستانی
بڕیار لەسەر رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر رێژەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشکردنی مووچە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەوەرێکی دیکە تایبەتە بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چوونەوەی شاندی هەرێمە بۆ بەغدا، هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا باسی دۆخی تەندروستی هەرێم و کۆرۆنا دەکرێت".
بەپێی هەندێک زانیاری کە مەودا میدیا دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لە 21% بۆ نزیکەی لە 15% کەمبکرێتەوە و بڕیاری گونجاو لە کۆبوونەوەکەدا بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شهوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مهسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنى کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێککەوتن، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.
س.س

بیروڕا