کوردستانی

سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەبارەی چەند لێدوانێکی لە میدیاکاندا روونکردووە دەدات و رایدەگەیەنێت سەرەتا پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەرکیز بخاتە سەر ھەمو دەروازە نێودەوڵەتیەکان بە بێ جیاوازی، ئاماژەی بەوەشکرد مامەڵە بە شێوەی کاڵای قاچاخ لە سنورەکە ھاوشێوەی سنورەکانی تر بوونی ھەیە.

ئاسۆ قادر لەیل، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "وەکو ھەمو لایەک ئاگادارن ھەرێمی کوردستا ن بە قەیرانێکی دارایی سەختتدا تێپەر دەبێت و پێویستە لەسەر ھەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەرچی زووە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم بارودۆخە ناھەموارە بدۆزنەوە،دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش یەکێکە لەسەرچاوەکانی داھات لەھەرێمی کوردستان، بۆیە بە پێویستم زانی چەند روونکردنەوەیەک لەسەر ئەم دەروازەیە بخەمە بەرچاوی ھەمو لایەک بۆ ئەوەی بتوانین بە ھەموو لایەک ھەم داھات لە سنورەکە زیاد بکەین ھەم مەجالی گەندەڵی و قاچاخ و ھەندێ شتی نەخوازراو نەدەین کە لەلایەن کۆمەڵێ کەس ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەرکیز بخاتە سەر ھەمو دەروازە نێودەوڵەتیەکان بە بێ جیاوازی وەکو دەروازەی(ابراھیم خلیل،باشماخ،حاجی ئۆمەران،پەروێز خان)و سەرجەم مەرزە لاوەکیەکانی تر و  ھەروەھا پێویستە حکومەت یەک بەرنامەو یەک پلانی ھەبێت لەسەرجەم دەروازەکان بەمەبەستی چاکسازی و زیادکردنی داھات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سورین لەسەر بەرنامە چاکسازیەکەی خۆمان و بە ھاوکاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانبە پشتیوانی خوا ئەگەینە نەتیجەیەکی باش، هەروەها لە دەروازەی پەروێز خان  ھاوشێوەی زۆربەی دەروازەکانی تر محکومە بە ھەندێ کاری نایاسایی کە ھەمو لایەنە سیاسی و حکومیەکان لێی ئاگادارن، بەڵام بەداخەوە چارەسەرکردنی کێشەکان تا ئێستا معالجە نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە "مامەڵە بە شێوەی کاڵای قاچاخ لە سنورەکە ھاوشێوەی سنورەکانی تر بوونی ھەیە و لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت، هەروەها سەبارەت بە داھاتی دەروازەکە بە شێوەیەکی یاسایی دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت بەڵام ھاوتەریب کاری قاچاخیش لەسنورەکە تارادەیەک بوونی ھەیە و زیاتر ئەم کاڵایایانە بە قاچاخ کاریان لەسەر دەکرێت (شوتی،خەیار،ھێلکە،سەیارەی خوار مۆدێل...ھتد".

لە کۆتایشدا هاتووە "ھەر چەندە لەرووی خزمەتگوزاریەوە ئەم دەروازەیە پشتگوێ خراوە پێویستە ئەوەش بوترێت ھاوشێوەی ھەندێ دەروازەکانی تر کەمتر ئەم کارە نایاساییانە ئەنجام دەدرێت ھەروەھا بۆ زانیاری زیاتر لە لێدوانێکی تردا وتوومانە کە ئەم دەروازەیە لەچاو دەروازەکانی تر پاکترە نەوەک ھیچ کارێکی قاچاخ و نایاسایی تێدا نەکراوە، هەروەها دووپاتی دەکەینەوە بە ھیچ شێوەیەک ڕێ بە ھیچ کارێکی نایاسایی نادەین لە سنورەکەو بە توندیش ڕوو بەڕووی ھەر قاچاخچی و گەندەڵیەک دەبینەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan