کوردستانی

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆشی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو زەویانەی كێشەی قەرەبووكردنەوەی رێژەی 3٪ هەبوو چارەسەر كرا، ئاماژەی بەوەشکرد بەمەش هەزاران جوتیار سوود مەند دەبن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاند "لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی ئەو جوتیارانەی گرێ بەستی كشتوكاڵی و قەرەبووكردنەوەی 3% یان هەبوو، بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سوپاسەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی دەرچوو".

باسی لەوەشكردووە "خاڵی یەكەمی بڕیارە تایبەتە بە دەسپێكردنەوەی پرۆسەی قەرەبووكردنەوە بە رێژەی 3% بۆ ئەو جوتیارانەی كە خاوەنی گرێبەستی كشتوكاڵی بوون، یان بڕیاری دابەشكردنی زەوی كشتوكاڵیان هەبووە و زەویەكانیان كەوتووەتە سنووری شارەوانییەكان لە پێش رێككەوتی 18/12/2018 بەپێی نوسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان هەرسێ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و داد لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وردبینی لە دۆسیەكان دەكەن و پاشانیش قەرەبووكردنەوەی جوتیاران دەكرێت".

وەزیری کشتوکاڵ وتوشیەتی"رۆژانە چەندین جوتیار سەردانیان دەكردین تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی كێشەی 3%، بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی لەو هەزاران جوتیارە دەكەم".

س.س
Qaiwan
Qaiwan