کوردستانی

بڕیاردرا بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان بكرێتە ناچاری

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاردرا بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان بكرێتە ناچاری
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئیدارەی‌ خۆسەری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بڕیاریدا‌ بەستنی‌ دەمامك بەزۆر بسەپێنێت هەر كەسێكیش بڕیارەكە پێشێل بكات سزای دەدرێت.

بەپێی بڕیارێك كە لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری بەڕێوەبەری‌ خۆسەری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دەرچووە، پێویستە هەموو كەسێك لە شوێنە گشتیەكان، دامودەزگا حكومییەكان و بازاڕ دەمامك ببەستێت.

بەگوێرەی‌ بڕیارەكە، ئەگەر كەسێك پابەند نەبێت و دەمامك نەبەستێت بە بڕی 1000 لیرەی سوری سزا دەدرێت.
Qaiwan
Qaiwan