عیراقی
موقتەدا سەدر ئامۆژگاری حەشدی شەعبی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر لە دوای وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین پەیامی بڵاوکردەوە.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكی نوێیدا لە تویتەر رایگه‌یاند "ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو، به وتاره‌كه‌ی تره‌مپ و وتاری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەدر نوسیویەتی "ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه په‌له بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، كه شكۆ و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بۆ عیراق بگێڕێته‌وه، هەروەها پێویسته پێنج كاندید دیار بكرێن و له ماوه‌ی 15 رۆژدا پرسی سه‌رۆك وه‌زیران دوور له ژاوەژاوی سیاسی و په‌رله‌مانی و تائیفی یه‌كلا بكرێته‌وه".
سه‌در دەشڵێت "دەبێت هه‌وڵبدرێت كۆتایی به بوونی داگیركه‌ر بهێنین له عیراق و زاڵبوونی هه‌ژموونی به‌رده‌وام و ده‌ستتێوه‌ردانی له كاروباری ناوچەکە".
لە درێژەی پەیامەکەیدا سه‌در داوا دەکات "لایه‌نه عیراقییه‌كان هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئه‌و ده‌نگه ریزپه‌ڕ و نا رێكخراوانه‌ی هه‌یە كپ بكرێت تا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگه سیاسی و په‌رله‌مانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
هه‌روه‌ها لە کۆتایی پەیامەکەیدا رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت "ئامۆژگارییم بۆ حەشدی شەعبی ئەوەیە بۆ ئەوەی نەبنە ئامانجی خۆسەپێنی جیهانی دەبێت باره‌گاكانی دابخات".