کوردستانی
هێزەکانی تورکیا سێ خانووی دانیشتووانی گوندێکی هەرێمیان تەقاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا لە گوندی بانکی بنی سەر بە ناحیەی باتیفان سێ خانووی هاوڵاتیی سڤیلیان تەقاندەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەس لە ماڵەکاندا نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی تورکیا چوونەتە ناو گوندی بانکی بنی سەر بە ناحیەی باتیفان سێ خانووی هاوڵاتیی سڤیلیان تەقاندووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی کەس لە ماڵەکاندا نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە، هەروەها دواتر هێزەکانی تورکیا گەڕاونەتەوە خاڵی سەربازیی خۆیان لە چیای نزیک گوندەکە".
س.س
س.س