کوردستانی
هاتوچۆی نێوان دهۆک و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان دهۆک و پارێزگاکانی دیکەی هەرێم ئاسایی دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد مزگەوتەکان و رێستورانت و کافێ و شوێنە گەشتیارییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگای دهۆک و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی لە ئەمڕۆوە ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها ئەو کەسانی کاری پێویستیان لە پارێزگاکانی عیراق هەیە دەتوانن هاتوچۆ بکەن".

پارێزگاری دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "مزگەوتەکان و رێستورانت و کافێ و شوێنە گەشتیارییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە، بەڵام گێڕانی پرسە و بۆنە و ئاهەنگەکان قەدەغەیە".
س.س
س.س