کوردستانی
بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست هاوڵایییەک لە سێدارە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنی پێنجشەممە حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 20ی ئابی 2020 حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی تەمەن 33 ساڵی خەڵکی برووجێرد بە ناوی "حوسێن مەولوودی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمبارەوە نووسیویەتی "حوسێن مەولوودی بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی خۆی لەسەر کێشەی ئابووری دەستبەسە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا".
جێگای ئاماژەیە، حوسێن مەولوودی دوای ئەوەی نەیتوانیوە بڕی پارەی دیە کە 800 میلیۆن تمەن بووە بۆ بنەماڵەی بنەماڵەی کوژراەکە دابین بکات، حوکمی سێدارەکەی جێبەجێ کرا.
س.س