کوردستانی
لەم بەشەی کوردستان دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی پاراستنی مامۆستایان و خوێندکاران و هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڕیاریدا دەستپێکی ساڵی نوێێ خوێندن بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دوابخات، هەروەها ئەرکە لەسەر لیژنە پەروەردەییەکان کە نەخشەیەک بۆ قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو دابڕێژن.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "بۆ پاراستنی هاوونیشتمانییان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2021/2020 بۆ 2020/10/01 دوادەخرێت"، ئاماژەی بەوەشکراوە "کراوەتە ئەرک لەسەر لیژنە پەروەردەییەکان کە نەخشەیەک دابڕێژن بۆ قەرەبووی خوێندنی لەدەستچووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "تەواوی شێوازەکانی دەوامی کارگێڕیی مامۆستایان رادەگیردرێن و، بە جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکانیش دەوامی لیژنە و نووسینگە پەروەردەییەکان بەردەوام دەبن".
بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنای دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، تاوەکو ئێستا 280 کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون کە 36 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.
س.س
س.س