کوردستانی

50 کۆمپانیای ئەمریکی هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 50 کۆمپانیای ئەمریکی هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن
مەودا میدیا-

بەرپرسێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرایکرد کە 50 کۆمپانیای ئەمریکی هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە پێویستە لەدوای ئەم سەردانەی شاندی عێراق بۆ ئەمریكا كۆمپانیاكانی ئەمریكی هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بێن لە هەرێمی كوردستان و عیراق كاربكەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان کە تیادا هاتووە، دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دیدارێكی ڤیدیۆیی لەگەڵ لیسا پۆدۆلۆنی، کونسوڵی بازرگانی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر سازكرد، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان رایگەیاندووە "كە پێویستە لەدوای ئەم سەردانەی شاندی عێراق بۆ ئەمریكا كۆمپانیاكانی ئەمریكی هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بێن لە هەرێمی كوردستان و عێراق كاربكەن".

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، كونسوڵی بازرگانی لە کونسوڵخانەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێستا كار بۆ بەستنی كۆنفرانسێكی ئۆنڵاین دەكەن، بە بەشداری 50 كۆمپانیای ئەمریكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هەردوولا میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنەوە تاكو بتوانن هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan