کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە تەندروستیی چەمچەماڵ-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە تەندروستیی چەمچەماڵ-ەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد ئەمڕۆ سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزی لەمەڵبەندی ئاسودەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا دانرا، ئاماژە بەوەشکراوە ئامێرەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دابینکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند "دوای هەوڵێکی زۆر، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و بە رەزامەندی دکتۆر سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزی بۆ مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێگیرکرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەم هەنگاوەش زیاتر بەرەو خزمەتکردنی هاوڵاتییانی سنوورەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەچینە پێشەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan