کوردستانی

شانەیەكی داعش لە هەولێر دەستگیردەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شانەیەكی داعش لە هەولێر دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایدەگەیەنێت، بە هاوبەشی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان شانەیەكی تیرۆریستی داعشیان لە هەولێر دەستگیركردووە.

مایڵز كاگینز، وتەبێژی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لە رۆژی 20ی ئاب، تیمێكی نموونەیی لە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری كوردستان بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانی شانەیەكی نووستووی داعش لە هەولێر دەستگیر بكەن".

لە راگەیەندراوەكەدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەشكردووە "ئێمە بەهێزین پێكەوە، بژی كوردستان شكست بۆ داعش".
Qaiwan
Qaiwan