تەندروستی

ئاماری كۆرۆنا لە جیهان 23 ملیۆنی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری كۆرۆنا لە جیهان 23 ملیۆنی تێپەڕاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تائێستا بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 121 هەزار و 145 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 15 ملیۆن و 715 هەزار و 254 كەس، هەروەها 803 هەزار و 223 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تائێستا لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، بۆ رۆژی شەشەم لەسەر یەك چین هیچ حاڵەتێكی ناوخۆیی ڤایرۆسەكەی تۆمارنەكردووە، بەڵام رایگەیاند كە 22 حاڵەتی نوێ تۆماركراون كە لە دەرەوەی چین گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان.

تا ئێستا ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە 84 هەزار و 939 كەسە، ژمارەی ئەو كەسانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، وەك خۆی جێگیرە و چوار هەزار و 634 كەسە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و 796 هەزارو 727 كەس توشی كۆرۆنا بوون، بەرازیل بە تۆماركردنی سێ ملیۆن و 536 هەزار و 488 بە پلەی دووەم و هیندستانیش بە تۆماركردنی دو ملیۆن و 975 هەزار و 701 كەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕووی بەرزی ژمارەی تووشبووانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی كیشوەری ئەفریقاش، ئەفریقای باشور بە پلەی یەكەم دێت و 603 هەزار و 338 تووشبوی تێدا تۆماركراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆماركردنی 354 هەزار و 764 تووشبووی كۆرۆنا بە پلەی یەكەم دێت، لەسەر ئاستی كیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەكەم دێت لەرووی بەرزی ژمارەی تووشبووان و تا ئێستا 407 هەزار و 879 توشبوو لە وڵاتە تۆماركراون.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان