کوردستانی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخی هەولێرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، چاوەڕێی ئاساییی بوونەوەی دۆخی هەولێر دەكەن، وتیشی كۆبوونەوەی ئەمجارە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و باڵاتریش دەبێت.
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " بڕیارە كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بكرێت بەڵام جارێ كاتەكەی بەتەواوی دیارینەكراوە، كۆرۆنا رۆڵێكی سەرەكی لەمەدا دەبینێت زیاتر بەوهۆكارەیە".
وتیشی "رێنمایی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەیە كە خەڵك كۆنەبنەوە، ئێمەش ناكرێت لەكاتێكدا حكومەت رێنمایی دەدات و ئێمەش كۆببینەوە، دەبێت ئێمە تێگەیەكی باشمان بۆ بارودۆخی خەڵك هەبێت، بەتایبەت دۆخی هەولێر ئاسایی ببێتەوە دڵنیام كۆبوونەوەكە دەكرێت".
وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی كە لەسەری رێككەوتووین لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی دەبێت لەوانەیە فراوانتریش بێت، تا ئێستا چەند پۆستێكی یەكێتی ماوە لە حكومەتدا پڕی بكاتەوە و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە لەناو یەكێتییدا پێكهێنراوە".