کوردستانی
قایمقامی هەولێر لەبارەی بڕیاری بە زۆر بەستنی ماسك روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
تائێستا بڕیاری بە زۆر سەپاندنی بەستنی ماسك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، قائیمقامی هەولێریش دەڵێت چاوەڕێی رێنمایی دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " تائێستا سەبارەت بە شێوازی جێبەجێكردنی بڕیارەكە هیچ رێنماییەكمان بۆ نەهاتووە، تەنها بەیانەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەیەكێك لە بڕگەكان بەوشێوەیە باس لە فەرزكردنی بەستنی ماسك دەكات".
وتیشی "وەرگرتنی پارە هەمووی دەبێت بە رێنمایی بێت، بۆیە چاوەڕێی سەرووی خۆمان دەكەین تا رێنماییمان پێبدات بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، هەركات رێنمایی لەوبارەیەوە دەرچوو بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".