عارف قوربانی
100 ساڵ و ئیتر به‌سه
عارف قوربانی
ئه‌مڕۆ عێراق پێده‌نێته نێو 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه، مێژووی ئه‌م 100 ساڵه ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماند كه ره‌چاونه‌كردنی خواستی هه‌ریه‌ك له كورد و عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ره‌چاونه‌كردنی ناكۆكی قوڵی نێوان سوننه و شیعه و به‌زۆر پێكهوهلكاندنیان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراق، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و توندوتیژیی و كوشتارانه بوو كه لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی 100 ساڵی عێراقیان خوێناویی كردووه.
ئەگه‌رچی به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی كه عێراق له منداڵدانیدا له‌دایكبوو، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و پابه‌ندێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ساڵی 1932ـی نێوان عێراق و به‌ریتانیا له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كه عێراقی له‌ژێر دەسەڵاتی به‌ریتانیا هێنایه ده‌ره‌وه، به‌پێی ده‌ستوور و رێسا جیهانی و ناوخۆییه‌كان، نه‌ده‌بوو عێراق به‌و ئاقاره‌دا بڕوات، پێویست بوو به ره‌چاوكردنی لانی كه‌می مافی كورد عێراق نیشتمانی پێكه‌وه‌ژیانی كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان بێت، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی زاڵ له جومگه‌كانی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بناخه‌ی به عه‌ره‌بكردنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و گۆڕینی سیمای نیشتمانیی كوردان ده‌ستیپێكرد و بووه بناخه‌ی ئه‌و ستراتیجه‌ی له 100 ساڵی رابردوودا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق پێوه‌ی پابه‌ندبوون و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێكی لێجێبهجێكردووه، كه له‌سه‌ركار لابردنی كرێكارێكی كورد و دامه‌زراندنی عه‌ره‌بێك له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات تاوەکو ده‌گاته به‌زۆر گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی و ترۆپكی تاوانه له به‌كاربردنی چه‌كی یاساخی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی كورد و كۆمه‌ڵكوژكردنی.
كورد له خۆڕێكخستنی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و گرتنه‌به‌ری رێگەی جۆراوجۆر بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و بۆ به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی خۆی، رێگەی جۆراوجۆری تاقیكردووەته‌وه، سه‌رئه‌نجام هه‌ر تێپه‌ڕاندنی كات بووه به چه‌شتنی ئازاری زۆره‌وه بۆ كورد و كێشهكەیشی له عێراق تا هاتووه قوڵتر و ئاڵۆزتر بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی و له گۆڕینی هه‌ر رژێمێكی ده‌سه‌ڵاتداریشدا په‌نای بردووەته به‌ر گفتوگۆ، گرتنەبه‌ری رێگەی یاسایی و ده‌ستووریی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر یه‌ك شتی نه‌گۆڕ بووه، درێژه‌دان بووه به ستراتیجی تواندنه‌وه‌ی كورد له عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كورد كه‌مجار ده‌ستی بۆ بردووه یاخود جێی بایه‌خ نه‌بووه به‌لایه‌وه په‌نابردن بووه بۆ دادگە و تۆماركردنی سكاڵا چی له ناوخۆی عێراق و چی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و رێكاره ده‌ستووریی و یاساییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی سێڤه‌ر، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر دەسەڵاتی به‌ریتانیا، به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆی وڵاته‌كه له‌دوای گۆڕینی سیسته‌می پاشایه‌تی بۆ كۆماریی و له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دوای 2005. ئایا چه‌ند بڕگه و پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م په‌یماننامه و ده‌ستوورانه به‌رانبه‌ر به كورد پێشێلكراون. هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به تاك به تاكی كوردستانیان ئه‌نجامدراوه تاوەکو كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و سیاسه‌ته گشتییه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گرووپی كوردستانیان له یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ستپێده‌كات، بۆ رای گشتیی جیهانی و ناوخۆ له‌شێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی زیانمه‌ندانی ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌كانی عێراق بۆ رێگریی له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و زوڵم و چه‌وساندنه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كوردستانیان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی دڵنیایی له‌وه‌ی داهاتووی عێراق هاوشێوه‌ی 100 ساڵی رابردووی نابێت. پێویسته هاووڵاتیانی كوردستان له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه ده‌ژین، ببنه به‌شێك له‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه. هه‌ر كه‌سه و له ئاستی خۆیه‌وه ده‌ستبكات به تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی.
تۆ ئه‌گه‌ر ماڵت سووتاوه، ئه‌گه‌ر فڕۆكه بۆردوومانی گونده‌كه‌ی كردویت و ره‌زوباخ و به‌روبوومی كشتوكاڵیت سوتاوه، ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ت زیانی پێگه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ت برینداربوون یان شه‌هیدبوون به‌و هۆیه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوویت، ئه‌گه‌ر كارت له‌ده‌ستداوه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بوویت و له‌سه‌ر كار ده‌ركراویت، ئه‌گه‌ر ماڵت راگوێزراوه و زه‌ویی و خانووت دراوه به عەره‌ب، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ستراتیجی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه تۆ له خوێندن مه‌حروم بوویت، یان ناچاربوویت خوێندن جێبهێڵیت، یاخود به‌ناچاریی ماڵت گواستووەته‌وه بۆ شار و ناوچه‌یەكی دیکە و زیانت پێگه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر ته‌راكتۆر و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به بۆردوومانی فڕۆكه و تۆپ و ته‌یاره‌ی عێراق سوتاوه، تاوەکو ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه‌سوكارت زیندانی و ئیعدام كراون. تۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان زیاتری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت له پرۆسه‌كانی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستاندا بوون به قوربانی و شه‌هیدبوون، یا به چه‌كی كیمیایی بریندار كراون، یاخود به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌وه باری ده‌رونیت یان جه‌سته‌ت ئازاری پێگه‌یشتووه، تۆ ئه‌گه‌ر ئاواره بوویت و ماوه‌یه‌ك ژیانت به ئاواره‌یی گوزه‌راندووه، له سهبهینێوه په‌نا به‌ره به‌ر دادگەكان و سكاڵا له‌سه‌ر خودی ده‌وڵه‌تی عێراق تۆماربكه، داوای قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی زیانهكانت بكه‌ره‌وه.
ده‌بێ كۆی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون كه چیرۆكی هه‌ر خێزانێكی كورد، تراژیدیایه‌كه، كۆبكرێنه‌وه و تۆماربكرێن و بدرێنه دادگە نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان. پێویسته تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ببێته قۆناخێكی نوێی خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ به ئاگاهێنانه‌وه‌ی جیهان له‌وه‌ی 100 ساڵی رابردوو گه‌لی كوردستان له عێراق چی به‌سه‌رهاتووه، پێویسته به پاسه‌وانانی ئه‌م نه‌خشه و هاوكێشه پڕ له تراژیدیایانه بگوترێت 100 ساڵ و ئیتر به‌سه. جیهان به‌رپرسیارن له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ئه‌نجامدراون و به‌رپرسیارن له‌وه‌ی نه‌هێڵن دووباره و چه‌ندباره ببنه‌وه.
ده‌بێ شانبه‌شانی هاوبه‌شی هاونیشتمانیانی كوردستان له‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه بۆ وروژاندنی رای گشتی ناوخۆیی و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی جیهان له‌و چه‌وساندنه‌وانه‌ی سه‌ده‌یه بهڕێوەدهبرێت. پێویسته دامه‌زراوه ده‌ستووریی و شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی كوردستانیش به ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه ئه‌م رێككه‌وته بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگەی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و زوڵم و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان ئه‌نجام دراون. بۆ تۆماركردنی سكاڵا له پێشێلكاریی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه. ده‌بێ داوای قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی و ده‌سته‌به‌ركردنی دڵنیایی بكرێت.
نابێت ئه‌م بۆنه‌یه هه‌روا به ساده‌یی وه‌ربگیرێت و به ئاسایی تێپه‌ڕێت، ده‌بێت كوردستان بیكاته خاڵێك بۆ راوه‌ستانی چه‌وسانه‌وه و كۆتایی هێنان به پێشێلكردنی مافه‌كانی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كات هیچ ئاسۆیه‌ك نییه دڵنیایی ئه‌وه بداته خه‌ڵكی كوردستان كه رۆژانی به‌رده‌می له رابردووی خراپتر نابن بۆی.