گێتی
خوشكەكەی بە تووندی هێرش دەكاتە سەر دۆناڵد ترەمپ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرایكرد، لەچەند وتەیەكدا كە بەنهێنی تۆماركراوە، ماریا ترەمپ، بە توندی هێرش دەكاتە سەر دۆناڵد ترەمپی برای و بە "درۆزن و بێمتمانە" ناویدەبات".
خوشكەكەی ترەمپ، وەك رۆژنامەكە نوسیویەتی، رەخنە لەسیاسەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بەرامبەر كۆچبەران دەگرێت و دەڵێت "ئەو سیاسەتە بووەتەهۆی جیاكردنەوەی منداڵ لە دایك و باوكی لەسەر سنوورەكان و ناردنیان بۆ ناوەندەكانی دەستبەسەركردن".
لەو تۆمارە دەنگییەدا، كە رۆژنامەكە دەستیكەوتووە، ماریا دەڵێت "هەموو ئەوەی ترەمپ دەیەوێت ئەوەیە كە خەڵك پێی سەرسام بن، ئەو هیچ بنەمایەكی نییە، تویتەكانیشی بە نەفرەتلێكراو و درۆ ناودەبات".
بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی خوشكەكەی ترەمپ لەكاتێكدایە، پێشتریش كچێكی خوشكەكەی ترەمپ پەرتووكێكی لەسەر دۆناڵد ترەمپ نووسی و بەتوندی هێرشیكردەسەر.