کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزەکانی وەردەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزەکانی وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی خستە بواری جێبەجێکردنەوە یەکێک لەو خاڵانەش وەرگرتنەوەی قەرزی حکومەت بوو لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکان، سەرۆکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رابردوودا کەمتەرخەم بووە لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆی گشتی یاسای چاکسازی لە 1ی تەموزی 2020 حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسایاکەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها یەکێک لەو مادانەش وەرگرتنەوەی قەرزە لە وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەرسێ مانگ جارێک راپۆرتێک بداتە پەرلەمانی کوردستان لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی هەنگاوی یەکەمی یاساکە".

هەروەها سەبارەت سوودی وەرگرتنەوەی قەرز لە وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکان زیاد جەبار وتی "بێگومان دەبێت ئەو پارانە بگڕێنەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچەندە حکومەت لە رابردوودا کەمتەرخەم بووە لە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە، هەروەها لە ئێستادا کە دۆخی دارایی هەرێم خراپە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر دارایی هەرێم".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە