عیراقی

عیراق بە نیازە سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی بکڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق بە نیازە سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی بکڕێت
مەودا میدیا-

سەرپکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرای کردووە عیراق بە نیازە گرێبەستی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 300ی رووسی لەگەڵ موسکۆ واژوو بکاتەوە.

محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی  عیراق رایگەیاند "سوپای عیراق دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستمی مووشەکی ئیس 300ی رووسی کە مەوداکەی دەگاتە 200 کیلۆمەتر".

ئاماژەی بەوەشکردووە "عیراق جۆرە سیستمێکی بەرگری مووشەکی هەیە، کە مەوداکەی دەگاتە 20  کیلۆمەتر و لە هەندێک ناوچەی گرنگ و هەستیار بڵاوەیان پێکراوە".
Qaiwan
Qaiwan