کوردستانی
پێنج كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی سێ كه‌س ده‌ستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رۆژی 16/7/2020 كه‌سێك به‌ناوی (م ، ع ، ڕ ) ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌قه‌زای پێنجوێن كوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه شوێنی رِوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردو به‌برِیاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار (س ، ع ، ع ) ی ته‌مه‌ن 19 ساڵان ده‌ستگیركرا و له‌كاتی گرتنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا".
له‌سه‌ر رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوو، رِۆژی 24/8/2020 سێ تۆمه‌تباری تر به‌ناوه‌كانی :
-خ ، م ، ع ته‌مه‌ن 29 ساڵان
-ب ، م ، ح ته‌مه‌ن 26 ساڵان
-س ، ع ، ع ته‌مه‌ن 24 ساڵان كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی قه‌زای پێنجوێنن ، بەب‌ڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركران، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌پێی ماده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی 2 كه‌سی تر مه‌فره‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، کە لە رۆژی 8/24/ 2020 سه‌عات 4ی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر رِێگای گه‌رمك – پێنجوێن رِوداوێكی هاتووچۆ رویدا و ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا به‌ماتۆرِسكیلێكداو بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه‌و سه‌رنشینێك له‌گه‌ڵیداو تۆمه‌تبار هه‌ڵات، پۆلیس لێكۆڵیه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه تۆمه‌تبار خۆی حه‌شاردابوو، بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د ، ج ، ع ) ته‌مه‌ن 20ساڵ دانیشتوی قه‌زای پێنجوێن به‌برِیاری به‌رِێز دادوه‌ر راگیراوه".

س.س
بیروڕا



