کوردستانی

وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی توێژێک دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی توێژێک دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە  20-7-2020 دەرچووە بڕیاری داوە بە خەرجکردنی  شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بە شێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون.

لە بریارەکەدا کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژوی لەسەر کردووە هاتووە  "بڕیارماندا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، (جگە لە رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە رۆژانی 11 بۆ 23ی 3 کە پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار لەگەڵ پشووی هاوینە) بەردەوام دەبێت بۆ ئەو رۆژانەی کە بە پشووی فەرمی هەژمارکراون بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

وەک لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان داخران و دواتریش بڕیاردرا بەشێوەی ئۆنلاین خوێندن بەردەوام بێت، بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وانەبێژان پارەی ئەو ماوەیەیان بۆ خەرجدەکرێت کە بەهۆی خۆپاریزی لە کۆرۆناوە پشوو راگەیێندراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan