کوردستانی

سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی خۆپاراستن  و پابەندبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکان ماوەیەکی زۆرە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی کۆدەبێتەوە.

حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەم نزیکانە  ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بەڵام جاری رۆژەکەمان دیاری نەکردووە".

لەبارەی ئەوەی کۆبوونەوەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەدەچێت یان نا مەسیفی وتی "کۆبوونەوەکە بە ئۆنلاین بەڕێوە ناچێت، بەڵکو لە هۆڵێکی گەورەدا بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدەین".

بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی تایبەت بێت بە، تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و رێککەوتنی بەغدا و هەرێم و چەند پرسێکی دیکەی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan