عیراقی

وردەكاری راگرتنی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئاسیا و كۆرەك و زەین لەلایەن عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری راگرتنی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئاسیا و كۆرەك و زەین لەلایەن عیراقەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، دادگایەكی عیراقی بڕیاریداوە نوێكردنەوەی گرێبەستی هەرسێ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆرەك تیلیكۆم و زەین بوەستێنێت، تا ئەو كاتەی دادگا بڕیار لەسەر دۆسیەكانیان دەدات، دەشڵێت ئەو سێ كۆمپانیایە زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار قەرزارن.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە لایەن دادگای عیراق تازەكردنەوەی گرێبەستی (ئاسیا سێڵ ،كۆرەك تیلیكۆم،زەین) وەستێنرا هەتا ئەو كاتەی كە دادگا بریار دەدات لە سەری" .
وتیشی "وەك دەزانن كە ئەم كۆمپانیایەن چەندین ساڵە خەڵكیان كردووە بە كرێچی خۆیان و هەتا دێت خۆیان دەوڵەمەند دەكەن و خەڵكیش فەقیر دەكەن و یەك دینار باجێش بە حكومەت نادەن بۆ زانیاریتان زیاتر لە یەك ترلیۆن دینار قەرزاری عیراقن و كاتی خۆشی بەهۆی (كۆرەك و ئاسیا سێڵ) لە بودجەی هەرێم دەبڕدرا و ئەمانیش یەك دیناریان بە هەرێم نە دەدا".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،ئەوەشی خستەڕوو "پێش ماوەیەك نوسراوێكمان دایە سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان، لە پەرلەمان لیژنەی پەیوەندییەكانمان هەیە، وتیان ئێمەش لەسەر ئەو بابەتە واژۆ كۆدەكەینەوە، دوای ئەوە ناردوویانە بۆ دادگا و دادگاش ئەو بڕیارەی داوە، چونكە كازمی گرێبەستەكەی نوێ كردبووەوە، بەڵام ئێمە ویستمان گرێبەستەكە نوێ نەكرێتەوە، چونكە ئەوانە یەكەم قەرزارن و پارە نادەن، بۆ نمونە كۆرەك 199 ملیار دیناری ساڵی پار قەرزارە بەڵێنیشی دابوو بیداتە هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا نەیداوە، بەڵام ئاسیاسێَڵ بەشێك لەپارەكەی داوەتە عیراق ، هەرسێ كۆمپانیاكە یەك ترلیۆن دینار قەرزارن".

غالب محەمەد باس لەوەشدەكات "بەشێكی قەرزەكان بۆ ئەو كارتانە دەگەڕێتەوە كە زیادیان كردووە لەسەر خەڵك، ئێستا ئێمە داوا دەكەین یەكەم، زیادەی كارتەكان لاببرێت، داوامان كردووە ئینتەرنێت داببەزێنن، هەروەها سەنتی تەلەفۆنان كەم بكەنەوە، چوارەمیش بەشێكی زۆری قەرزەكان بدەنەوە ئینجا گرێبەستیان لەگەڵدا نوێ بكرێتەوە".

دەربارەی كاریگەری نوێ نەكردنەوەی گرێبەستەكانیان، غالب محەمەد وتی "ئەگەر گرێبەستەكانیان رابگیرێت ئەو كۆمپانیایانە چیتر ناتوانن لەعیراق كاربكەن".   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان