جیهانی
دادگای لاهای بە سزای زیندانی هەتاهەتایی بكوژی موسوڵمانانی بۆسنەدا دەچێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دادگای تاوانەكانی جەنگ كە سەر بە دادگای لاهای نێودەوڵەتییە، لەسەر داوای پارێزەرانی بە دۆسیەی زیندانیكردنی هەتاهەتایی،فەرماندەیەكی پێشووی سەربازی سڕبیادا دەچێتەوە، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی موسوڵمانانی بۆسنە لەنێوان ساڵانی 1992 تا ساڵی 1995.
دادگاییەكە كە بارەگای لە لاهای هۆڵەندایە، دانیشتنی چاوپێداخشاندنەوەی بۆ دۆسیەی راتكۆ میلادیچ ئەنجامدا، كە فەرماندەیەكی پێشووی سوپای سڕبیایە، لە ساڵی 2017 بەهۆی ئەو تاوانانەی بەرامبەر خەڵكی موسوڵمانی بۆسنە ئەنجامیداوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچوو.
پارێزەرەكانی میلادیچ داوایان كردووە داواكاری بۆ پێداچوونەوەی سزاكەی دوابخرێت، پاساویشیان ئەوە بووە كە میلادیچ بەهۆی جەڵتەی دڵ و دەماغ و تەمەنیەوە كە 78 ساڵە، ناتوانێت لە دادگاییەكە ئامادەبێت، پارێزەرەكانی دەشڵێن ئەو فەرماندەیەی پێشووی سوپای سڕبیا بەهۆی زیندانیكردنیەوە نەخۆش كەوتووە.
میلادیچ 9 دۆسیەی كۆمەڵكوژكردنی موسوڵمانانی بۆسنەی لەسەرە و وەك تاوانباری جەنگ سزادراوە، لەو كۆمەڵكوژیانەش كۆمەڵكوژی "سربرینیچا" یە كە ساڵی 1995 لەلایەن سوپای سڕبیا بەرامبەر خەڵكی موسوڵمانی بۆسنە ئەنجامدرا كە ئەوكات بەشێك بوون لە سڕبیا، بەوهۆیەشەوە زیاترلە حەوت هەزار موسوڵمان لەوشارە كۆمەڵكوژ كران، كە زۆربەیان پیاو بوون.
تا ئێستا داواكاری گشتی لاهای، رەتیكردووەتەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی میلادیچ دا بكات، بەڵام پارێزەرەكانی سورن لەسەر ئەوەی دانیشتنێكی دادگایی بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی رێوشوێنەكانی كۆرۆناوە رێگە نادرێت میدیاكان رووماڵی دانیشتنەكە بكەن.