عیراقی

لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا سبەی یەکشەممە بەبۆنەی 10ی موحەرەم رۆژی عاشورا بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی عیراق، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی پشووی سبەینێ بڵاونەکردووەتەوە.

لە نوسراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق  بڕیاریدا سبەی یەکشەممە 30ی ئابی 2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عیراق بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە بکرێتە پشووی فەرمی.

جێگای ئاماژەیە، تاوەکو ئێستا نازانرێت سبەی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو یاخود نا، مەودا میدیا بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.


س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال