ئابووری
ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
سندوقی نیشتەجێكردنی سەربە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتجێكردنی عیراقی رایگەیاند، سندوقەكە مانگانە پلانێكی داناوە بۆ دابەشكردنی 1000 بڕی قەرز لە پارێزگای بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق جگە لە هەرێمی كوردستان، راشیگەیاندووە قەرزەكە بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت و زۆرترین بڕی قەرزەكە لە 50 ملیۆن دینار تێپەڕ ناكات.
مەوجد عەبدوڵا، بەرێوەبەری گشتی سندوقی نیشتەجێكردنی سەربە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "ئەو پلانە سنوردارە و ساڵانە تەنيا 12 هەزار قەرز دەدات بە پارێزگاكانی عیراق بەبێ هەرێمی كوردستان".
مەوجد وتیشی "بڕی قەرزەكە بەپێی ناوچە و قەزا و ناحییەكان جیاوازە، زۆرترین بڕی قەرزەكە لە پارێزگای بەغداد دەگاتە 50 ملیۆن دیناری عیراقی، بەڵام قەزا و ناحییەكانی سەربە بەغداد 40 ملیۆن دیناری عیراقی دەبێت، هەروەها پارێزگاكانی دیكەی بەغدا بڕی 40 ملیۆنیان بۆ دیاریكراوە، بەڵام قەزا و ناحییەكانی سەربە پارێزگاكان بڕی 35 ملیۆنیان بۆ دیاریكراوە".
بەرێوەبەری گشتی سندوقی نیشتەجێكردنی سەربە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە "قەرزەكە هیچ سودێكی لەسەر نیيە، بەڵكو تەنيا بڕی 02% عمولەی لەسەر دانراوە بۆ سندوقەكە و لە 03% بۆ بانكی ناوەندی كە تەنيا یەك جار وەردەگیرێت و ماوەی قەرزەكەش بۆ 10 ساڵە".
س.ج