عیراقی

له‌ به‌غدا خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ به‌غدا خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌ بچێت و داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتی ده‌بێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز.

له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتووانی به‌غدا و چالاكان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆبوونه‌ته‌وه‌.

داواكاری سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی خۆپیشانده‌ران بریتی ده‌بێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌ جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.

خۆپیشاندانه‌كانی عیراق رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 ده‌ستیان پێكرد و ئه‌مڕۆش 100 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌ده‌ره‌نجامی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانیشدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌ و ئێستا حكومه‌تی عیراق، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان