ئابووری

بەیانی ئەمڕۆ دووبارە نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانی ئەمڕۆ دووبارە نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزمبێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ  45 دۆلار و 76 سەنت, ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی نرخەکەی گەیشتە 46 دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  دابەزی بۆ  42 دۆلار و 98 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan