ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت نزمبێتەوە کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ  44 دۆلار و 43 سەنت, ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوودا نرخەکەی گەیشتە 46 دۆلار.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  دابەزی بۆ  41 دۆلار و 50 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب