ئابووری

تمەنی ئێرانی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تمەنی ئێرانی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەتابێت بەهای تمەنی ئێرانی زیاتر دادەبەزێت وەک وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی ئاماژەی پێدەکات بەهای تمەن بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1500 تاوەکو 2000 تمەن دابەزیووە، ئاماژەی بەوەشکرد دەشێت دابەزینی بەردەوامی تمەن پلانێک بێت لە پلانەکانی ئێران خۆی، لەبەرئەوەی ئیران کورتهێنانی بودجەی هەیە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهای تمەن بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 1500 بۆ 2000 تمەن دابەزیووە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە دوو میلۆن و 493 هەزار تمەنە لە پرۆسەی حەواڵە کردندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ناتوانین هیچ شرۆڤەیەک بۆ تمەن بکەین، لەبەرئەوەی بەهای تمەنی ئێرانی لە نێوان دوو کێشمەکێشمدایە ئەویش، سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر ئێران و نوێکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بەپێی هەواڵەکان بوایە دەبوو بەهای تمەن بەرزبوایەتەوە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا دەتوانین بڵێین بەشێک لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی ئێرانە".

باسی لەوەشکرد "خستنەڕوو و خواست لەسەر تمەن بڕیار لەسەر نرخی تمەن دەدات، هەروەها دەشێت دابەزینی بەردەوامی تمەن پلانێک بێت لە پلانەکانی ئێران خۆی، لەبەرئەوەی ئیران کورتهێنانی بودجەی هەیە و ناتوانێت وەک پێویست مووچەی فەرمانبەرانی بدات و دەیەوێت بەو رێگەیە داهاتی بەرزبکاتەوە و مووچەی کارمەندانی بدات".

جەبار گۆران وتی "خستەڕووی تمەن لەرێگەی بۆرسەکانەوە هۆکارێکی دیکەی دابەزاندنی نرخی تمەنە، هەروەها ئێران بە چەند لایەنێک بەهای تمەنی راگرتبوو ئەوانیش خستنەڕووی درهەمی ئیماراتی و  ئاڵتون و دراوی بیانی لە رێگەی بانکی مەرکەزی ئێرانەوە، بەڵام ئێستا سەرجەمیان لە ئاستی تمەنی ئێرانیدا بەرزبوونەتەوە".

وتیشی "پێشبینیکردن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی تمەن قورسە لە ئێستادا، چونکە ئێران سیاسەتێکی گرنگی هەیە زۆرجار هەواڵەکان لە بەرژەوەندی ئێرانە، بەڵام بانکی مەرکەزی ئێران تمەنی زیاتر دەخاتەڕوو ئەمەش بەهاکەی دادەبەزێنێت، هەروەها زۆرجاریش هەواڵەکان لە بەرژەوەندی ئێران نییە کەچی نرخی تمەن بەرزدەبێتەوە، چونکە درهەمی ئیماراتی یان ئاڵتون یان دراوی بیانی زیاتر دەخاتەڕوو، بۆیە ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین ئایا تمەنی ئێرانی بەرەوکوێ دەڕوات، بەڵام لە ئێستادا تمەنی ئێرانی لە دابەزینی بەردەوامدایە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان