تەندروستی
لەمەودوا هەوڵبدە فشاری دەروونیت کەمبکەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
رۆژانە ئێمە تووشی فشاری دەروونی دەبین بەهۆی هەندێک کێشە گرفت هەربە و هۆیەشەوە کاریگەری نەرێنی بە جەستەمانەوە دیاردەمێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە کە زاڵبێت بەسەر هەموو کێشە و گرفتەکان ئەو پاشماوانەی کە فشاری دەروونی لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێی دەهێڵێت بریتین لە:
-دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو کە وادەکات بێخەو بین و ئەمەش چەند زیانێکی تەندروستی بەدوای خۆیدا جێدەهێڵێت.
-دەبێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی پێست مەرج نیە کێشەیەک بۆ پێستت دروستبکات بەڵام گەر کێشەیەک لە پێستتدا هەبێت ئەوا زیادی دەکات.
-دەبێتە هۆی رژانێکی زۆری "ئادرێناکین"کە بۆ تەندروستی دڵ خراپە و زیانی پێدەگەیەنێت.
-سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ بەرانبەر بە پەتاو درمەکان لاواز دەکات.
س.س
س.س