تەندروستی

زیاتر لە سێ هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە سێ هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند " لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 651 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 90 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ هەزار و 301 كەسیش چاكبوونەتەوە. 

 بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 22 هەزار و 772 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 651 كەس تووشی كۆرنا بوون و 90 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا 260 هەزار و 370 تووشبووی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 198 هەزار و 560 كەس واتە 76.3% ی تووشبووان چاكبوونەتەوە و  هەروەها حەوت هەزار و 512 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب