کوردستانی
لیژنەی دارایی لێكۆڵینەوە لە كاروباری خاڵە سنورییەكان دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی خاڵە سنوورییەكان دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانن راپۆرتێكی تێر و تەسەل سەر خاڵە سنورییەكان بدەنە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە بەردەوام باس لە كەمو كورتی خاڵە سنورییەكان دەكرێت .
دوێنێ لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كۆبوەوە لەوبارەیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارمانداوە سەردانی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین، تاوەكو وەك لیژنەی تایبەتمەند بەرچاومان روون بێت لەرێكارە ئیداریەكانی ئەو خاڵە سنوریانە، چونكە لەرابردووش راپۆرتێكی وردمان ئامادەكردبوو پێشكەشی حكومەتمان كرد، كە تێیدا چەندین تێبینی و راسپاردەمان هەبووە، تاوەكو حكومەت جێبەجێیان بكات".
وتیشی "لە ئەمڕۆوە سەردانی هەموو خاڵە سنوورییەكان دەكەین و دواتر راپۆرتێكی ورد ئامادە دەكەین لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و ئەو سەرنج و تێبینیانەی لامان دروست دەبێت لەسەر كێشە و كەموكوڕییەكان و راسپاردە و پێشنیاری خۆمان دەخەینەڕوو، چونكە داواكاری هەموومان لەحكومەت ئەنجامدانی چاكسازی بووە، ئەویش بەپێی یاسای چاكسازی".
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "سەرنج و تێبینیەكانی خۆمان بەپێی راپۆرت دەدەین بەسەرۆكایەتی پەرلەمان و لەوێشەوە حكومەتی لێ ئاگادار دەكەینەوە".