تەندروستی

پێنج خووی خراپ كە پێویستە دوای تەمەنی 45 ساڵی وازی لێبهێنیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج خووی خراپ كە پێویستە دوای تەمەنی 45 ساڵی وازی لێبهێنیت
مەودا میدیا-

تەمەنی 45 ساڵی بە قۆناغێكی جیاواز لەڕووی دەروونییەوە سەیر دەكرێت، لە بیكردنەوەی زۆرینەی خەڵكدا بە دۆخێكی نەرێنی دادەنرێت وەكو ئەوەی لەڕووی جێبەجێكردنی كار و ئەركەكانەوە پاشەكشە روودەدات، تەندروستیی خراپ دەبێت، هەروەها كۆمەڵێك كێشەی دیكە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنەوە دروست دەبێت.

لەم راپۆرتەدا، ماڵپەڕی "بۆلیزنی" رووسی روونیكردووەتەوە كە كارێكی ئاسانە بتوانرێت لەو قۆناغەی تەمەندا زاڵ بیت بەسەر ئەو كێشانەی روودەدەن و پەیوەندی بەو تەمەنەوە هەیە و پارێزگاریی لەلایەنی دەروونی و جەستەیی بكەیت، هەروەها چێژ لەو قۆناغە وەربگریت بە مەرجێك واز لە هەندێك خووی خراپ بهێنیت.

یەكەم: هەڵگرتنی كێشی قورس
راپۆرتەكە دەڵێت دوای تەمەنی 45 ساڵی، گرنگە دووربكەویتەوە لە چالاكی جەستەیی ماندووكەر و هەڵگرتنی كێشی قورس، چونكە ئەوە كاریگەریی نەرێنی لەسەر بڕبڕەكانی پشت دەبێت بەتایبەت ئەوانەی وەرزش ناكەن. باشترە لەبری ئەوە هەوڵبدرێت هەندێك چالاكی وەرزشی سادە ئەنجام بدەیت.

دووەم: دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر
تەمەڵی و دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر و كەمكردنەوەی چالاكیی جەستەیی لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 45 ساڵی، تووشی كۆمەڵێك كێشەی تەندروستیت دەكات، بەوەش كاریگەریی لەسەر ماسولكەكانی بەرپرس لە رۆیشتن و دانیشتن و جێگیریی كەمدەبنەوە.

كاریگەریی نەرێنیی زۆر دانیشتن بریتییە لەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و هەوكردنی جومگەكان زیاتر دەبێت، هەروەها توانای بیركردنەوەش لاواز دەكات.
هەربۆیە پزیشكەكان رێنماییت دەكەن بە ئەنجامدانی چالاكیی وەرزشی بەلایەنی كەمەوە دوو جار لە هەفتەیەكدا، هەروەها رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێی رێ بكەیت.

سێیەم: هەوڵدان بۆ پێشخستنی خود و حەزەكانت
زۆر گرنگە لە تەمەنی 45 ساڵیدا حەزی فێربوون و گەشەپێدانی خود و بەدەستهێنانی شتی نوێ لەدەستنەدەیت. بزانە ئەو تەمەنە گونجاوە بۆ بەدیهێنانی خەونەكانی منداڵیت، هەروەها دوورتدەخاتەوە لە رۆتیناتی كار و پەیوەستبوونەكان، هەروەها پەیوەندیی بكە بە "بۆ نموونە" سەنتەرەكانی شێوەكاری و وەرزش و فێربوونی كۆمپیوتەر و بەرنامەی نوێ.

لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی چالاكی خۆشیهێنەریش ئەنجام بدەی وەكو گەشتكرن و دیدەوانی، یان فێربوونی زمانێكی نوێ. بەپێی راپۆرتەكە، زۆر گرنگە دوای تەمەنی 45 ساڵی مێشكت چالاك بكەیتەوە لەپێناو پارێزگاریكردن لە زانیارییەكان و توانای بیركردنەوەت.

چوارەم: دووركەوتنەوە لە زۆر خۆری
تەمەنی 45 ساڵی گۆڕانكاریی زۆر مەترسیدار لەڕووی هۆرمۆنییەوە لە جەستەی مرۆڤدا روودەدات، هەروەها هۆرمۆناتی سێكسی بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، لەڕوویەكی دیكەوە توانای هەرسكردن كەمتر دەبێتەوە، بۆیە خواردنی زۆر لەو قۆناغەی تەمەندا دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەكی بەرچاو كێشت زیاد بكات. هەروەها پێویستە خواردنە كاربۆهایدراتییەكان كەمبكرێنەوە كە بە زۆری لە كێك و پسكیوت و هەموو جۆرەكانی شیرینیدا هەیە.

پێنجەم: خۆپارێزیی توند
راپۆرتەكە ئاگادارت دەكاتەوە لەو گۆڕانكارییانەی مرۆڤ لە تەمەنی 45 ساڵی پیایدا تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ لاوازبوونی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییە لەناكاوەكاندا، لەبەرئەوە هەر كەمبوونەوەیەكی زۆر لە رێژەی كالۆریدا دەرئەنجامی خۆپارێزیی توندە و ئەگەری ئەوە هەیە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەسەكە هەبێت.

دوای كۆتاییهاتنی خۆپارێزیی توند، قورسە جەستە لەگەڵی بگونجێ‌ لەو تەمەنەدا، بۆیە بەشێوەیەكی خێرا كێش زیاد دەكات و ئەوەش زۆر خراپ دەبێت.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب